تێكه‌ڵبوونی ڕوفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوانمان به‌خۆڵ و لمی بیابانه‌كان به‌سوێهێنانه‌نه‌وه‌ی برینی ساڕێژنه‌بومانه
24 / 7 / 2019
له‌رۆژی 23ی تەممووز یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ له بادیه‌ی سه‌ماوه له‌ناوچه‌ی شێخیه نزیك قه‌زای سه‌لمان 97 كیلۆمه‌تری سه‌نته‌ری پارێزگای موسه‌نا هەڵدرایەوە کە زۆرینەی قوربانییەکانیان ژن و منداڵی گەرمیانین... بۆئێمه له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان بینینی ئه‌م 4گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه و تێكه‌ڵبوونی ڕوفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوانمان به‌خۆڵ و لمی بیابانه‌كان به‌سوێهێنانه‌نه‌وه‌ی برینی ساڕێژنه‌بومانه ، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان و گێرانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان پێشتریش ئاماده‌یی خۆمانمان ده‌ربڕیوه و ئێستاش له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه ئاماده‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌كانین و له‌گه‌ڵ تیمی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیشدا ڕاسته‌وخۆ له‌په‌یوه‌ندیداین ، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌كان و دیاریكردنی ناسنامه‌ی ڕوفاته‌كان له‌پرۆسه‌یه‌كی شایسته‌دا ڕوفاته‌كان ده‌هێنرینه‌وه بۆ گه‌رمیان... له‌ئێستادا ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەژێر ناوی تیمی نیشتمانیدا ئەرکی دۆزینەوە و ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەماوەیان لەئەستۆگرتووە و ئیدارەی موسەنناش ھاوکاریان دەکات. ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان
443 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|