وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
25 / 7 / 2019
ئه‌مڕۆ (25ی ته‌مموز) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه.
له كوبونه‌وه‌كه‌دا، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانمان كردووه به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كار و پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له سنوره‌كه و هه‌روه‌ها ئاگاداربوون له پێدوایستییه‌كانی سنوره‌كه بۆ پرۆژه‌ی جۆراروجۆر.
ووتیشی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی تایبه‌ت به رێگا‌و بان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌مزوانه له‌شاری سلێمانی كۆنفرانسێك سازده‌دات، لێره‌وه ئێمه ئیداره‌ی گه‌رمیان بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كۆنفرانسه تا له‌وێ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان و داواكارییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، ئێمه‌ش دواتر كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكه‌ین.
ووتیشی، ئێمه به‌گرنگییه‌وه له گه‌رمیان ده‌ڕوانین و كار له‌سه‌ر پرۆژه راگیراوه‌كانی ده‌كه‌ین و داواكارییه‌كانیشی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین هه‌روه‌ها هاوكار له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ خزمه‌كردنی گه‌رمیان.
دواتر، ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونییه‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، راشیگه‌یاند، گه‌رمیان له رابردوودا چه‌قی قوربانیدان بووه، پێویستی به‌وه‌یه زیاتر ئاوه‌دانبكرێته‌وه و پرۆژه‌ی زیاتری تێدا ئه‌نجامبدرێت، ئێمه لێره‌وه داواده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌وه له به‌رچاوبگرێت و وه‌ك ته‌واوكاری كابینه‌كانی پێشوو پرۆژه راگیراوه‌كان ته‌واو بكات و پرۆژه‌ی نوێ و پێویست له سنوره‌كه جێبه‌جێ بكات.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیشیكرده‌وه، ئیداره‌ی گه‌رمیان له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی گه‌رمیانه‌وه دوای پێداچونه‌وه به پرۆژه‌كان به‌پێی پێویستی و ئه‌وله‌ویه‌ت سه‌رجه‌م پرۆژه راگیراوه‌كان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وادانكردنه‌وه ده‌كات به ئامانجی جێبه‌جێكردنیان و خزمه‌تكردنی به هاوڵاتیانی سنوره‌كه به‌تایبه‌تی كوردستان به گشتى هەروەها ئەنجامدانى پرۆژەى نوێ لە پلانى دایە.
دواتر، ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه، كه خۆی ده‌بینییه‌وه له ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی گه‌رمیان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و قایقمقامی قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له گه‌رمیان، به گرنگیه‌وه باسیان له سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه كرد و چه‌ندین پێشنیار و داواكارییان خسته‌ڕوو.
لای خۆشیه‌وه، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه به‌گرنگییه‌وه له داواكارییه‌كان ده‌ڕوانن و كاری جدی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان ده‌كات.
دواتر، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاندی یاوه‌ریان سه‌ردانی پرۆژه‌ی جوتسایدكردنی كه‌لار و كفریان كرد، پرۆژه‌كه به بودجه‌ی 46 ملیار دینار چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌ئێستاشدا له 53%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، هه‌ر له‌و سه‌ردانه وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌دابینكردنی سولفه‌ی پرۆژه‌كه ناهێلێن كاره‌كانی بوه‌ستێت.
596 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|