سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌سه‌ركرده‌وه
31 / 7 / 2019
ئه‌مڕۆ (31ی ته‌مموز) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت، بەیاوەرى هێرش فەیزوڵا بەڕێوەبەرى گشتى لە دیوانى ئیدارەى گەرمیان، دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سنوره‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆیان دوپاتكرده‌وه.
له ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا، ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه و له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێ‌كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا.
دواتر، به‌شه جیاوازه‌كانی وه‌رشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پیشاندا بۆ پاڵپشتی و هاوكاری به‌رده‌وامیان به ئامانجی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه.
هاوكات كاوه جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی گه‌رمیان، باسی له كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌گشتی و خوله‌كانیان به تایبه‌تی كرده‌وه و سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی كرد له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی.
هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان كرد و وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له سه‌ڵاح حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كرد، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی پیشاندا بۆ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان، سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد.
468 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|