راگه‌یه‌ندراوی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ناحیه‌ی كۆكس
1 / 8 / 2019
لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەى گەرمیان ئیدانەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ناحیەى کۆکس دەکات و پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى خانەوادەى شەهیدەکان دەکات و هیواى چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
دەقى راگەیەندراوەکە:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له بازگه‌ی ناحیه‌ی كۆكسی سنوری ئیداره‌كه‌مان، هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه به‌هۆیه‌وه چوار كارمه‌ندی ئاسایش و پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و هه‌شتی تریش برینداربوون، به‌ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستی و توندڕه‌وییه ده‌كه‌ین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
لێره‌وه رۆڵی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه به‌رزده‌نرخێنین كه گیانفیداییانه به‌رگریان كرد و رێگربوون له‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش هێرشه‌كه‌یان فراوانتر بكه‌ن و ئامانجی پیس و گڵاویان بپێكن، سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و خۆبه‌خشان و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه به‌ده‌م برینداره‌كانه‌وه چوون. هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌ش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه به‌چاوكراوه‌یی و گیانفیدایی له ئاماده‌باشیدان و رێگرن له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی.
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان و سه‌رشۆڕی و مردن بۆ تیرۆریستان و تاریكبیران
ئیداره‌ی گه‌رمیان 1/8/2019
874 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|