ئیداره‌ی گه‌رمیان قائیمقامیه‌ت و ناحیه‌كانی سنوره‌كه ڕاده‌سپێرێت پلانی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان دابڕێژن
7 / 8 / 2019
ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت هه‌ریه‌كه له قائیمقامیه‌ته‌كانی كه‌لار و كفری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌كانی مه‌یدان و قۆره‌تووی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاسپارد پلانی ئه‌منی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز دابڕێژن ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیكرده‌وه پێویسته هێزه ئه‌منیه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌پێناو پاراستنی ئه‌منیه‌تی سنوره‌كه و ڕێگری كردن له‌هه‌رحاڵه‌تیكی نه‌خوازراو وه‌ك هه‌میشه چاوكراوه‌بن و له‌ڕۆژانی پشووی جه‌ژندا به‌باشی ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێ به‌جێبكه‌ن... یونس ئه‌حمه‌د سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوخۆ‌و پۆلیس كرد كه‌به‌رده‌وام ئه‌رك ده‌بینن و شه‌ونخونی ده‌كێشن بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوولاتیان هه‌روه‌ك سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌وانی به‌ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ره‌گرنگ ناوهیناو ئومیدی سه‌ركه‌وتنیشی بۆخواستن
637 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|