سه‌ركونسوڵگه‌ری نوێی ئێران له سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
26 / 8 / 2019
ئه‌مڕۆ (26ی ئاب) سه‌ركونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كفری پێشوازی لێكرا، له كۆبونه‌وه‌ی تێوانیشیاندا باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانییه‌كان كرا.
مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌ركونسوڵی نوێ پێی باش بووه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكات به ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی و بره‌ودان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا.
وووتیشی، به نسبه‌ت ئێمه‌وه مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان یه‌كێكه له مه‌رزه گرنگه‌كان و هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه كه بتوانین په‌ره‌ی زیاتر به كاره بازرگانییه‌كانی ئه‌و مه‌رزه بده‌ین، بۆیه بونی په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان كاری له پێشینه‌مان ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له سه‌ركونسوڵ كرد، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، جه‌ختیشیكرده‌وه، هاوشێوه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له پێناو لێكتێگه‌یشتن و پته‌وكردنی هاوكارییه‌كان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، به‌پێی داتاكان له‌سه‌ر ئاستی عێراق مه‌رزی په‌روێزخان پڕجموجۆڵترین مه‌رزه، دیاره بوونی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی پته‌وی هه‌ردوولا وایكردووه ئه‌و مه‌رزه هه‌میشه له پێشكه‌وتندا بێت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌ردوو لایه.
دواتر، له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه ئاماده‌یی ته‌واو پیشاندرا بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری جوڵ‌ی بازرگانی مه‌رزی په‌روێزخان و پیشه‌سازی هاوبه‌ش له بواره جیاوازه‌كاندا.
607 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|