لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان به‌خشیه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
27 / 8 / 2019
(سێشه‌ممه 27ی ئابی 2019) به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران و نوینه‌ری سه‌رجه‌م سه‌ندیكاكانی ئه‌و لقه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه ، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كاروباری یه‌كێتی یه‌كه‌و چۆنیتی به‌ره‌و پێشبردنی توانای سه‌رجه‌م سه‌ندیكاكان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا ، عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكاكانی كرێكاران ده‌ستخۆشی و سوپاسی لقه‌كه‌یانی گه‌یانده سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌وڵه‌به‌رده‌وامه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌رزنرخاند له‌خزمه‌تكردن و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی خواست و داواكارییه‌كانیان ، لای خۆشیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به‌خێرهاتنیان ده‌ست خۆشی له ئیش و كاره‌كانیان كرد و سوپاسی كردن نه‌یانهێشتووه شێوه و پێكهاته‌ی سه‌ندیكاكه‌یان كه سه‌ندیكایه‌كی به‌ره‌ییه له ئیش و كاره‌كانیاندا ڕه‌گبداته‌وه به‌ڵكو هه‌میشه وه‌كو تیمێك كاریان كردووه، سه‌ڵاح كوێخا ڕێنوێنی كردن كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی گه‌رمیاندا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ریگه‌ی ئه‌و خول و ڕاهێنانانه‌ی له سنوره‌كه ده‌كرینه‌وه گه‌شه به‌توانای كاسپكاران و ده‌ستی كار و هێزی بازوو بده‌ن و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ دوپاتكردنه‌وه له‌كۆتاییدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی سه‌ندیكاكانیان به‌خشیه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
614 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|