روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
29 / 8 / 2019
نوسنگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی ووته‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كۆچوكۆچبه‌رانی عێراق كه رایگه‌یاندبوو كامپی قۆره‌توو داخراوه، روونكرده‌نه‌وه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و كامپه داخرابێت و رونیشیده‌كاته‌وه، ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاری كۆتایی له مانه‌وه یاخود داخستنی كامپی قۆره‌توو ده‌دات.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی (NRT) عه‌ره‌بیداكه‌سێك به‌ناوی (حسام فیصل) كه به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی سلێمانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقه میوانداری كراوه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "ئێمه كه‌مپی قۆره‌توومان داخستووه چونكه خێزانه نیشته‌جێبووه‌كانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی نیشته‌جێبونیان".
ئێمه له نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له كاتێكدا مایه‌ی سه‌ڕسوڕمانه لامان كه به‌رپرسێكی لقی سلێمانی وه‌زاره‌تی كۆچوكۆچبه‌رانی عێراق به‌و جۆره بێ خه‌به‌ر بێت له كاروباری ئاواره‌كان كه ئیش و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی، له‌وه زیاتریش روونیده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌مپی قۆره‌توو له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندایه و دانه‌خراوه و له ئێستادا (212) خێزانی ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێیه كه پێكدێت له (985) كه‌س و زۆربه‌یان خه‌ڵكی قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌عدیه و شاره‌بانی سنوری پارێزگای دیاله‌ن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خێزانی ئاواره‌ی پارێزگاكانی ئه‌نبار و بالبلدا.
ئه‌م ئاوارانه نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر وێرانی ناوچه‌كه‌یان و ململانێی مه‌زهه‌بی و تائیفی ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، به‌ڵكو ئاماده‌ش نین له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی كامپی تازه‌دێی سنوری ئیداره‌كه‌ماندا له‌یه‌ك كامپدا كۆبكرێنه‌وه، هه‌ر لێره‌شدا رایده‌گه‌ینین ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاری كۆتایی له مانه‌وه یاخود داخستنی كامپی قۆره‌توو ده‌دات و له‌مباره‌شه‌وه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌ران سه‌ر به (un) مان ئاگاداركردوه‌ته‌وه، كه ئاواره‌كان تا ئه‌وكاته‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت ده‌توانن له‌و كامپه‌دا بمێننه‌وه و رێگه نادرێت هیچ جۆره فشار ێكیان بخرێته‌سه‌ر.
نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 29/8/2019
533 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|