كاركردن له‌پرۆژه‌ی ڕیگای كه‌لار سلێمانی به‌رده‌وامه
23 / 9 / 2019
قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه كه دروستكردنی سایدی كه‌لار- گوندی سه‌ید مه‌حموده به‌درێژی 24 كم له‌سه‌دا %100 كاره‌كانی ته‌واوبووه و كراوه‌ته‌وه به‌ڕوی شۆفێراندا. له‌ئێستادا قۆناغی دووه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه كاری تێدا ده‌كریت و ڕیژه‌ی 15%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه،
عه‌دنان خه‌لیل به‌ڕێوبه‌ری رێگه‌وبانی گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند :
پڕۆژه‌كه له‌ساڵی 2013 چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه چه‌ندجارێك كاركردن تێیدا ڕاگیراوه ، تاكو 15ی نیسانی 2019 جارێكی تر كاركردن له‌پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه‌و تائێستا به‌رده‌وامه. به‌ڕێوبه‌ری رێگه‌وبانی گه‌رمیان ووتیشی:قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌كه‌د 41 كیلۆمه‌تره و زۆرترین پردی تێده‌كه‌ویت به‌جۆرێك له‌م قۆناغه‌دا 33 پردی كۆنكرێتی دروست ده‌كریت. عه‌دنان خه‌لیل جه‌ختیكرده‌وه كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆیان له‌و شوێنانه‌دا خستۆته‌گه‌ڕ كه پێشتر ئاسته‌نگی هاتووچۆیان تێدا دروست بووه نمونه‌ی پرده‌كانی (قه‌ڵاته‌پزان) و (ده‌ره‌دۆین)ی هێنایه‌وه‌و ووتی: هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه ده‌مانه‌وێت پێش وه‌رزی باران بارینی ڕێوشوێنی پێویست بگرینه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ئاسته‌نگی هاتووچۆ له‌و ڕیگایه دروست نه‌بیت
705 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|