ئه‌مڕۆ (28ی ئه‌یلول) ئه‌مینداری گشتی و وه‌فدێكی باڵای ڕیكخراوی ئاشتی جیهانی كه پیكهاتبوون له(ڕه‌نج باراوی پشكنه‌ری گشتی و باڵوێزی ڕیكخراوه‌كه له‌هه‌ریمی كوردستان و د. ئارام نامق ڕاوێژكاری خویندنی باڵا و خه‌نده ئازاد ڕاوێژكاری سیاسی و سابیر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی و ڕاوێژكاری په‌یوه‌ندییه یاساییه‌كان و شیلان عه‌لی ڕاوێژكاری كشتوكاڵی ڕێكخراوه‌كه) سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پێشوازیان لێكرا ، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی ئه‌وزانكۆیه و به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان ئاماده‌یبوون ده‌رباره‌ی ناوچه‌ی گه‌رمیان و پرۆسه‌ی گه‌شه‌پیدانی ژێرخانی ئابووری و چۆنێتی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتووانی ناوچه‌كه گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كرا ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان دوای به‌خێرهاتنیان سوپاس و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن كه له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی گه‌رمیانیان كردووه ،له‌ووته‌كانیدا پێناسه‌یه‌كی كورتی ئیداره‌ی گه‌رمیان و گرنگی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی بۆباسكردن و تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی له‌باری گه‌رمیان بۆبه‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ستراتیژیه‌تی ڕیكخراوه‌كه كه‌خۆی له‌بونیادنانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌دا ده‌بینێته‌وه ، سه‌ڵاح كوێخا دانیشتووانی هه‌ریمی كوردستانی به‌ئاشتی پارێز و مرۆڤ دۆست ناوهێنا ، نموونه‌ی كاره‌ساته‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و قه‌تڵوعامی گه‌لی كوردی له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامه‌وه و دواتر ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 91 ی بۆهێنانه‌وه كه‌چۆن هاونیشتیمانییانی ئه‌م هه‌رێمه مامه‌ڵه‌ی ئاشتییانه‌یان له‌گه‌ڵ پاشماوه‌و دیله‌كانی حیزبی به‌عسدا كردووه‌و به‌دوای تۆڵه‌دا نه‌گه‌ڕاوون ، سه‌ڵاح كوێخا ووتی: هاتنی داعش بۆ نێوخاكی عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی تیرۆر و پشێوی و نائارامی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق ئاواره‌یه‌كی زۆری كرده میوانی هه‌ریمی كوردستان ، سه‌رباری بوونی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجانی كوردی ئه‌م نیشتیمانه به‌دڵێكی فراوانه‌وه مامه‌له‌مان له‌گه‌ڵ هانتی ئه‌و رێژه زۆره‌ی ئاواره‌ی عه‌ره‌بدا كرد و جێگامان كردنه‌وه ، سه‌باره‌ت به‌ئاستی قوربانیدانی گه‌لی كورد و پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و له‌ناوبردنی میلله‌تی كورد كه‌ڕژێمی به‌عس ده‌ستی دابویه و له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا له‌شه‌ڕی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆردا ناوچه‌ی گه‌رمیان پشكی شێری قوربانیدانی به‌ركه‌وتووه به‌جۆرێك زۆربه‌ی دێهاته‌كانی گه‌رمیان ڕوخێنران و خیزانه‌كانی كورد له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه ،له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆپاراستنی ئاشتی وئارامی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه گیانی خۆیانیان كرده قوربانی
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئومێدی خواست نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كه له‌كوردستان بتوانن خزمه‌ت به‌خه‌ڵك و دانیشتووانی گه‌رمیان بكه‌ن و ئاماده‌ییی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌گه‌ڵ ڕیكخراوه‌كه‌دا دووپاتكرده‌وه
دكتۆر (فه‌رهاد ئیبراسیمۆڤیچ) ئه‌مینداری گشتی ودامه‌زرێنه‌ری ریكخراوه‌كه سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ووته‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد به‌ڵینیشیدا له‌داهاتوودا یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان واژۆبكه‌ن و ئه‌وه‌ی پێویست بیت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و دانشیتووانی ناوچه‌كه درێغی لینه‌كه‌ن...
له‌كۆتایشدا ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی مه‌دالیای تایبه‌تی ئاشتی پارێزی به‌خشییه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئومیدی خواست وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا كاری كردووه بۆ پاراستنی ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌داهاتووشدا به‌وجۆره به‌رده‌وام بیت
ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی ڕیزبه‌ندی 8 هه‌شته‌می ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی گرتووه‌و نوێنه‌رایه‌تی له 35 ووڵاتی دونیادا هه‌یه‌و باره‌گای سه‌ره‌كیشی له ووڵاتی ئه‌ڵمانیایه.