سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دواداچوون ده‌كات بۆداواكاری ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كێكی كه‌لار
2 / 10 / 2019
ئه‌مڕۆ(2ی تشرینی یه‌كه‌م) به‌ئاماده‌بوونی یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌لاناصر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رزان كه‌ریم به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ،نوینه‌ری دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی گازینۆی كۆن له‌كه‌لار سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و یاداشتێكیان گه‌یانده سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان... سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌و په‌یوه‌ندیشی كرد به‌به‌ڕیز د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ڕێگرییه یاساییه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی داواكاری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی پێڕاگه‌یاند ، لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵینیدا به‌دواداچوون بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان.
858 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|