ئه‌مڕۆ(8ی تشرینی یه‌كه‌م) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له (ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌ری ، له‌دیدارێكدا كه یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان ئاماده‌یبوون گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی چۆنێتی ڕێكخستن و به‌ره‌و پێشبردنی قه‌باره‌و ئاست و توانای ئاڵوگؤری بازرگانی له‌ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان...
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (هۆشه‌نگ بازوه‌ند) پارێزگاری كرماشان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ده‌روازه‌ی په‌روێزخان
ووتی: كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕیز پارێزگاری كرماشان‌دا بۆ كۆتاییهێنان ببوه به گرفتی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌و ده‌روازه‌یه و لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كرماشان‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه كه‌هه‌ردولا كاربكه‌ن بۆ ریگریكردن له‌هه‌رحاڵه‌تێك كه‌ببێته مایه‌ی ئاڵۆزی له‌ده‌روازه‌كه‌دا.
لای خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌ریم سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمانیكرد و ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیكرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردن و ڕێكخستنی كاروباری ده‌روازه‌كه‌دا ، ئومێدیشی خواست حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان لایه‌نی خزمه‌تگوزاری ده‌روازه‌كه ببوژێنێته‌وه چونكه ئه‌و ده‌روازه‌یه یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه گرنگه‌كانی داهات بۆ نیشتیمانه‌كه‌مان
سه‌رپه‌رشیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌گرفتی سه‌ره‌كی ده‌روازه‌كه ناوهیناو تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌وپێناوه‌دا و ڕاشیگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بین بۆئه‌وه‌ی پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و ده‌روازه‌یه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نریت.