وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد
12 / 10 / 2019
ئه‌مڕۆ(12ی تشرینی یه‌كه‌م) د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان سه‌ردانی سنوری گه‌رمیانیكرد و له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پێشوازی لێكرا ، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌هه‌ریه‌كه له قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانی كه‌لار و خانه‌قین و كفری و ژماره‌یه‌ك له سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی ئاماده‌یبوون پێكه‌وه بارودۆخی په‌روه‌رده و پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی نوێ گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه گرنگه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی له‌وباره‌به‌وه به‌رزنرخاند ووتی: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی به‌ڕێزیان ئاوڕی جدییان له به‌ره‌و پێشبردنی توانا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ناوچه‌كه داوه‌ته‌وه به‌جۆرێك توانراوه ڕه‌زامه‌ندی دروستكردنی بینای 5 قوتابخانه‌و خوێندنگا وه‌ربگیرێت و چه‌ندین كاری دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌رده‌یی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت
سه‌ڵاح كوێخا ئومێدیشی خواست بتوانرێت له‌ڕووی دامه‌زراندن و دابینكردنی میلاكاته‌وه پێویستییه‌كانی ناوچه‌كه پڕبكرێته‌وه ، سه‌باره‌ت به خانه‌قین و ناوچه‌كانیتری جێناكۆك سه‌ڵاح كوێخا ووتی: ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و ناوچانه ده‌گوزه‌رێت مایه‌ی نیگه‌راینییه و پیویسته حكومه‌تی هه‌ریم تواناكانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه شۆڤێنیانه‌ی كه بۆ په‌راوێزخستنی زمانی شیرینی كوردی ده‌درێت و كاربكریت بۆئه‌وه‌ی منداڵانی كوردی ئه‌وناوچانه ڕووبكه‌نه خویندنی كوردی و پێداویستییه‌كانی خویندنیان بۆ دابینبكریت لای خۆشیه‌وه د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانیان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستاندا گه‌رمیان ده‌خه‌یه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمانه‌وه ، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی خویندن له‌ناوچه جیناكۆكه‌كان ووتی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیتر بودجه‌ی پیویستیان بۆ خزمه‌تی خویندنی كوردی له‌وناوچانه دابینكردوه‌و لێره به‌دوا لیناگه‌ڕیین خوێندنی كوردی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بكه‌وێته سه‌ر. له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌دا بینای 2 خوێندنگای 18 پۆلی له‌شاری كه‌لار كرانه‌وه هه‌ریه‌كه له ئاماده‌ییه‌كانی (مسته‌فا ڕه‌شید) له‌گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی كه‌لار كه‌به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان و له‌سه‌ربودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و به گوژمه‌ی 1ملیار و 475 ملیۆن دینار جێبه‌جێكراوه و بینای (ئاماده‌یی شه‌هید جه‌لال بێكه‌س) له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتن كه ئه‌ویش به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌گوژمه‌ی 1 ملیار و 550 ملیۆن دینار جێبه‌جێكراوه كرانه‌وه به‌ڕووی قوتابیان و خویندكاراندا. له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی بینای ئه‌و قوتابخانه‌و خویندنگایانه‌دا د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وێڕای پیرۆزبایی له قوابیان وخویندكاران و مامۆستایان ڕایگه‌یاند : له‌داهاتوودا حكومه‌تی هه‌ریم گرنگی زیاتر به كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌دات ، بۆ خزمه‌تی پرۆسه‌ی خویندن له‌ته‌واوی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ به‌ڵینیش ده‌ده‌ین چیمان پیبكریت بۆ خزمه‌تی گه‌رمیان درێغی ناكه‌ین.
841 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|