سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تاپۆ كۆبوه‌وه
15 / 10 / 2019
ئه‌مڕۆ (15ی تشرینی یه‌كه‌م) سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی پرسی تاپۆی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌لار و ئاگاداربوون له كاروباره‌كانی لیژنه‌ی تاپۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ پرۆسه‌ی تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكاری ته‌واو ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌ش له پێناو رێكسخستنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و رێگری له زیاده‌ڕه‌وی.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له پێناو به‌باشی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه، پێویسته فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاره‌كانیان به‌باشی راییبكه‌ن و له چواریچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كار ئاسانی بۆ هاوڵاتیان بكه‌ن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی تاپۆی خان‌و و موڵكه‌كانیان. هه‌روه‌ك لیژنه‌كه‌شی راسپارت راپۆرتێك له‌سه‌ر كاره‌كانیان ئاماده بكه‌ن و بیده‌نه لیژنه‌ی باڵای تاپۆ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوونی لیژنه باڵاكه له كاروباری تاپۆی لیژنه‌كه له گه‌رمیان.
دواتر، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه باسیان له وورده‌كاری كاره‌كانیان كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامیان داوه ئه‌وه‌شیان رونكردنه‌وه، له ئێستادا له 11 گه‌ڕه‌كی شاری كه‌لار مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانیان ده‌كرێت و له داهاتووشدا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر به‌ده‌م داواكارییه‌كانی لیژنه‌كه‌وه بێن بۆ تاپۆكردنی خانوو یان موڵكه‌كانیان.
854 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|