لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدانی پرۆژه پیشه‌سازییه‌كانی گه‌رمیان كۆبه‌وه‌وه چه‌ند بڕیاررێكی ده‌ركرد
21 / 10 / 2019
ئه‌مڕۆ (21ی تشرینی یه‌كه‌م) به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدان وپشتگیری پرۆژه پیشه‌سازییه‌كانی گه‌رمیان، كۆبووه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی لیژنه‌كه، تیشكی خسته‌سه‌ر كار‌و بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه و ئه‌و كارگانه‌ی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی گه‌رمیان دروستده‌كرێت و هه‌روه‌ها باسی له چاره‌سه‌كردنی كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و كارگانه‌ش كرد كه پێشكه‌شكراون له‌و ناوچه پیشه‌سازییه دروستبكرێت.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی، گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كه له گه‌شه‌كردندایه و پێویسته هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پێناو گه‌شه‌كردنی زیاتری سنوره‌كه و فه‌رهه‌مكردنی ده‌ستی كار بۆ هاوڵاتیان و ده‌رچوانی سنوره‌كه و دابینكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی، له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كارئاسانی بۆ خاوه‌نكاره‌كان بكه‌ن و هه‌وڵ بدرێت زۆرترین كارگه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی گه‌رمیان دابنرێت.
دواتر، لیژنه‌كه تاوتوێی ئه‌و داواكارییانه‌ی كرد له ماوه‌ی رابردوودا پێشكه‌ش كرابوون بۆ دانانی كارگه و كه خۆی ده‌بینییه‌وه له كارگه‌ی ئارد و شی و بۆری، بڕیاریشدرا له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان زه‌وییان بۆ دابینبكرێت، هاوكات، لیژنه‌كه بڕیاریشیدا، له به‌شی یه‌كه‌می ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه خۆی له (100) دۆنم زه‌وی ده‌بینێته‌وه و سێكته‌ری پیشه‌سازی كه‌ره‌سته و پیشه‌سازی خۆراكی جیابكرێته‌وه.
461 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|