ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دواداچوون ده‌كات بۆ داواكاری به‌شداربووانی پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون
4 / 11 / 2019
پاش ئه‌وه‌ی له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌شێك له به‌شداربووانی پرۆژه‌ی (لانه‌سیتی) له‌كه‌لار باسیان له دواكه‌وتنی پرۆژه‌كه كرد و داوایانكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دواداچونی بۆبكات...
ئه‌مڕۆ (4 ی تشرینی دووه‌م) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕیوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه كۆبووه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا:
پرۆژه‌ی (لانه‌سیتی) كه 330 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه له‌ماوه و كاتی خۆیدا به‌بێ كه‌موكورتی ته‌واو بكرێت. جه‌ختیشكرایه‌وه كه پێویسته پرۆژه‌كه به‌پێ ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیانه‌وه چاودێری بكریت.
1288 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|