چواره‌مین فیستیڤاڵی مه‌قامبێی كفری ئه‌نجامده‌درێت
3 / 12 / 2019
ئه‌مڕۆ (3ی كانوونی یه‌كه‌م) به‌ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوینه‌ری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم و قائیمقامی قه‌زای كفری و ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان چالاكییه‌كانی چوارمه‌ین فێستیڤاڵی مه‌قامبێژی كفری له‌هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری ده‌ستیپێكرد. بڕیاره سبه‌ینێش به‌رده‌وام بێت.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، جه‌لال نوری قایمقامی قه‌زای كفری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵه‌كه وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: پێش ده‌ستپێكی فیستڤاڵه‌كه سه‌ری رێزی و نه‌وازش بۆ سێ شه‌هیده قاره‌مانه‌كه‌ی ناحیه‌ی كۆكسی سه‌ر به قه‌زای كفری داده‌نوێنین، به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كان و هاتنی میوان له شاره‌كانی تر نه‌مانتوانی فیستڤاڵكه دوا بخه‌ین.
راشیگه‌یاند " جێگەی خۆشحاڵیمانە جارێکی‌تر لە کفری بەدەنگی رەسەن و سۆز و ئاواز و مەقامی کوردی شاد دەبینەوە و جارێکی تر خۆشەویستی خۆمان بۆ ھونەر لە وەھا فیستیڤاڵێکدا دوپاتدەکەیەنەوە، کاتێک دەڵێین کفری لەپاڵ شۆڕش و مێژووی سەروەری نەتەوایەتی شاری ھونەر و ئەدەب و رۆشنبیریە، ھەڵبەتە ئەم ھەر قسەیەک نیە لە خۆڕا بوترێت، بەڵکو شارەکەمان (شاری وەزیران)بە کردار ئەوەی راستییەی سەلماندووە".
دواتر، نوێنه‌ری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا، باسی له گرنگی رۆڵی هونه‌ر چالاكییه هونه‌رییه‌كان له به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه كرد و پشتیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كان دوپاتكرده‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری گه‌رمیان ووتارێكی پێشكه‌شكرد ڕایگه‌یاند: كفری مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ر و رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و پێكه‌وه ژیانه و رۆچووه به كرۆكی هونه‌ری مه‌قاماتی ره‌سه‌ن، ئه‌مه بۆ ئێمه جێگه‌ی فه‌خره كه شاری كفری له‌پاڵ سیفه‌تی شۆرششگێری و قاره‌مانێتی، لانكه‌ی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پوری كورده‌واری بووه.
ووتیشی، هونه‌ری مه‌قامات له كفری ته‌نها له‌م شاره‌دا قه‌تیس نه‌بووه به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شاره گه‌وره‌كانی تری عێراق و ناوچه‌كانی كوردستانیش هه‌بووه، لێره‌كانه مه‌قام مێژوویه‌كی دور و درێژی هه‌یه، ئه‌م شاره له دێر زه‌مانه‌وه بره‌وی به هونه‌ری مه‌قامبێژی داوه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه پاڵپشت و پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێكین بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی هونه‌ر و رۆشنبیری و وه‌رزش و بواره‌كانی تر له شاره‌كه‌دا، له پێناو به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی مه‌قام و گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئه‌م هونه‌ره گرنگه‌ش پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم له شاری كفری ناوه‌ندێكی فه‌رمی بۆ مه‌قامبێژان بكاته‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به به‌شداری چه‌ند تیپێكی هونه‌ری له گه‌رمیان و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵه ده‌ستپێكرد و بڕیاره بۆ سبه‌ینێش به‌رده‌وام بێت.
528 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|