ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌دیب و نوسه‌رانی كه‌لار دامه‌زرا
4 / 12 / 2019
ئه‌مڕۆ (4ی كانوونی یه‌كه‌م) ستافی ناوه‌ندی رۆشنبیری و ئه‌دیب و نوسه‌رانی كه‌لار سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیانكرد و له دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكیان خسته‌سه‌ر به‌رناو كاری داهاتوویان.
له‌و دیداره‌دا، ساڵح هه‌لاج به‌رپرسی ناوه‌ندی رۆشنبیری و ئه‌دیب و نوسه‌رانی كه‌لار، رایگه‌یاند، ئێمه له‌ماوه‌ی رابردوودا بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م ناوه‌نده‌مان هه‌بووه و به‌سوپاسه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و هه‌ماهنگ بووه بۆ مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كه‌مان و دابینكردنی شوێنی كاركردنمان، خۆشبه‌ختانه ئێستا به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی ناوه‌نده‌كه هاتووه‌ته‌وه، لێره به‌دواوه ده‌ست به‌كاره‌كانمان ده‌كه‌ین.
ووتیشی، ئامانج له دامه‌زراندنی ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌دیب و نوسه‌رانی كه‌لار، بره‌ودانه به لایه‌نی رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و نوسین به گشتی له كه‌لار، هه‌روه‌ك ئه‌م ناوه‌نده ماڵێك ده‌بێت بۆ كۆبونه‌وه‌ی نوسه‌ران و گه‌شه‌پێدانی تواناكان، هه‌وڵیش ده‌دات جیلی نوێ بهێنێته‌وه ئاشنا بكات به نوسین و كایه‌ی رۆشنبیری.
هاوكات، ستفاكه ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، ده‌ستپێكی كاره‌كانیان ناساندنی ناوه‌نده‌كه‌یانه و سازدانی كۆنفرانسێكه له بواری ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری له‌سه‌ر ئاستی چوار پارچه‌ی كوردستان، دا‌واشیان كرد بۆ كۆنفرانسه‌كه‌یان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكاریان بێت.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كه‌ی لێ‌كردن و بونی وه‌ها ناوه‌ندێكی له شاری كه‌لار بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه به گرنگ وه‌سفكرد، پشتیوانی به‌رده‌وامی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ دووپاتكردنه‌وه، سه‌باره‌ت به سازدانی كۆنفرانسه‌كه‌یشیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی ناوه‌نده‌كه‌یان به ئامانجی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه به سه‌ركه‌وتویی.
752 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|