له رۆژی جیهانی كاری خۆبه‌خشیدا دامه‌زرێنه‌ری ماڵی حاجی ئاهو خه‌ڵاتكرا
5 / 12 / 2019
ئه‌مڕۆ (5ی كانوونی یه‌كه‌م) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له مه‌راسیمێكدا له ماڵی حاجی ئاهو له كه‌لار، رێكخراوی پرۆژه‌ی خێرخوازی خه‌ڵاتی رێزلێنانی ساڵی به‌خشییه سه‌رمایه‌دارێكی خێرخواز.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، بێستوون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی پرۆژه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی كاری خۆبه‌خشیه كه ئه‌م رۆژه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 1985 وه دیاریكراوه، ئامانج لێی سوپاسی خۆبه‌خشان و بۆ كاری خۆبه‌خشی.
ووتیشی، رێكخراوه‌كه‌مان ماوه‌ی چوار ساڵه ئه‌م رۆژه له گه‌رمیان به‌رز راده‌گرێت و بۆ یه‌كه‌مجار له سنوری گه‌رمیان ئه‌م یاده‌ی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م رۆژه‌ش كتێبێكی له‌سه‌ر كاری خۆبه‌خشی چاپكردووه بڵاویده‌كاته‌وه به‌و ئامانجه‌ی ببێته هۆی بره‌ودان به كاری خۆبه‌خشی له گه‌رمیان.
دواتر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، قه‌ڵغانی خۆبه‌خشی ساڵا به‌خشرایه سه‌رمایه‌دار (هادی عه‌بدولره‌حمان سه‌رچاخ) دامه‌زرێنه‌ری ماڵی ئاهو بۆ له‌خۆگرتنی به ساڵاچووان، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م سه‌رمایه‌داره بۆ خه‌ڵاتی ساڵ، بێستون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی پرۆژه هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا ووتی، سه‌رمایه‌دار هادی عه‌بدولره‌حمان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به تێچووی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ماڵی حاجی ئاهوی بۆ له خۆگرتنی به‌ساڵاچوان دروستكردووه و ئه‌ركی تێچوونی به‌ڕێوه‌بردنی له‌خۆی گرتووه به مانگانه‌ی 10 هه‌زار دۆلار، هیواده‌خوازین سه‌رمایه‌داره‌كانی تری سنوره‌كه چاو له‌م سه‌رمایه‌داره خێرخوازه بكه‌ن و ده‌ستیان هه‌بێ له كاری خێرخوازی و به‌خشین.
819 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|