روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه سه‌باره‌ت به پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ
19 / 12 / 2019
وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی رۆژانی پشووی سەری ساڵ دەدات و رایدەگەیێنێت، رۆژانی پشوو کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوە تەواوى ناوەندەکانى خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوەو ڕۆژی 4ی1ی2020 كه‌ده‌كاته ڕۆژی شه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه. دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردەوە سەبارەت بە رۆژەکانى پشوو کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانى بەرێزەوە راگەیاندراوە، ئەم پشووانە تەواوى ناوەندەکانى خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە، رۆژى 4-1-2020 کە دەکاتە رۆژى شەممە دەوامى فەرمى قوتابخانەکانە، رۆژى(5-1-2020) لەگەڵ دەسپێکردنەوەى دەوامى فەرمى وەزارەتەکانى دیکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دامەزراوە پەروەردەییەکان دەوامیان دەستپێدەکاتەوە. راگەیاندنى وەزارەتى پەروەرد
855 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|