له‌گه‌رمیان سه‌نته‌رێكی بینین بۆ نه‌خۆشییه‌كانی چاو كرایه‌وه
15 / 1 / 2020
به‌ئاماده‌بوونی(هیرش فه‌یزوڵا)نوێنه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕیوه‌به‌رانی ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومییه‌كان و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی (سه‌نته‌ری بینین بۆ نه‌شته‌رگه‌ری چاو) له‌نه‌خۆشخانه‌ی لایفی تایبه‌ت له‌كه‌لار كرایه‌وه، له‌ووته‌یه‌كدا هێرش فه‌یزوڵا ڕایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشت و پشتیوانی ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه‌یه‌و پێشوازیلێده‌كه‌ین، ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی خۆجێ ی گه‌رمیانیشی دووپاتكرده‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی گه‌رمیان به‌جۆریك له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕینماییه فه‌رمییه‌كاندا بێت، دواتر به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان باسی له‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم كرد له‌بابه‌تی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیدا و ڕایگه‌یاند: كه‌رتی گشتی به‌ته‌نها ڕه‌نگه نه‌توانێت ته‌واوی بۆشاییه‌كان له‌كۆی سێكته‌ره‌كان پربكاته‌وه بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌ریم له‌به‌رنامه‌یدا له‌داهاتوودا كارله‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت بكاته‌وه و له‌و چوارچیوه‌یه‌شدا سێكته‌ری ته‌ندروستی بوژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت
دكتور سیروان محمد جمال ووتیشی: ئێمه پشتیوانی كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌مان كردووه چونكه یه‌كیكه له‌و پرۆژانه‌ی بۆ ناوچه‌كه‌مان پێویسته و خواستی له‌سه‌ره ، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان : ئومێدیشی خواست له‌داهاتوودا ئه‌و هه‌نگاوه بكه‌ویته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و پشتیوانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانیشی بۆ هه‌ركاریكی له‌وشیوه‌یه دووپاتكرده‌وه به‌ووته‌ی به‌رپرسانی سه‌نته‌ره‌كه تێچووی پرۆژه‌كه له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت نزیكه‌ی 2 ملیۆن دۆلاره و به‌یه‌كیك له پێشكه‌وتووترین سه‌نته‌ره‌كانی ئه‌و بواره له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه داده‌نریت
772 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|