به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رو ستاف و كارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕیPUKmedia ده‌كات.ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی:به‌ریزان به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی پێگه‌ی PUKmedia سڵاوێكی گه‌رم،به‌بۆنەی 17هه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕه‌كه‌تانه‌وه، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌م،هیوای به‌رده‌وامیتان بۆده‌خوازم و له‌داهاتوودابتوانن خزمه‌تی دیار به‌میدیای كوردی و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن،ماڵه‌په‌ڕی PUKmedia له‌دامه‌زراندنییه‌وه تائێستا بێووچان كاریكردووه له‌پێناو پیشاندانی ڕاستییه‌كان و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری ده‌رباره‌ی ڕووداو پێشهاته‌كان و پارستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان له‌و ڕووه‌وه جێگه‌ی ده‌ستی دیاربووه و به‌رده‌وام له‌پێشه‌نگدابووه.ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ك یه‌كێك له‌ماڵپه‌ڕه گرنگ و پڕخوینه‌ره‌كانی نێو میدییای ئه‌لیكترۆنی كوردی هه‌میشه خاوه‌نی داهێنان و نوینبوونه‌وه بووه‌و به‌چه‌ندین زمانی جیهانی په‌یامی كورد و كوردستانی گه‌یاندۆته دونیای ده‌ره‌وه‌وه به‌مه‌ش خزمه‌تیكی گه‌وره‌ی كردووه.بۆیه به‌گرنگه‌وه له‌م ماڵپه‌ڕه ده‌ڕوانین و ئومیدی زۆرمان پێیه‌تی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆده‌خوازین
دووباره یادی 17 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی PUKmedia پیرۆزبێت و هه‌رسه‌ركه‌وتووبن
سه‌ڵاح كویخاسهرپهرشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان