بەیانی ئەمڕۆ (٢١ی کانوونی دووەم)سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری جێگرەکەی و شاندێک سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانی کرد و پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی زانکۆکە کرد، ھاوکات پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانیشی بۆ دوپاتکردەوە.
لەو سەردانەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پیرۆزبایی لە (پ.ی.د.فەرھاد قادر) کرد بەبۆنەی دەستبەکاربونییەوە وەک سەرۆکی زانکۆی گەرمیان کرد و وێڕای ئەوەی ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، پشتیوانی ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی لە سنورەکە بۆ دوپاتکردەوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەو سەردانەدا، راشیگەیاند، ھەر لە دروستبوونی زانکۆی گەرمیانەوە تا ئێستا ئیدارەی گەرمیان پەیوەندی و ھەماھەنگی باشی لەگەڵ زانکۆکە ھەبووە و پاڵپشت و پشتیوان بووە بۆ بەرەوپێشچونی و پێشکەوتنی زیاتری. وەک ھەمیشەش ئێمە پاڵپشت دەبین.
لای خۆیەوە، (پ.ی.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ سەردانەکەی و دوپاتکردنەوەی پشتیوانییەکانی، جەختیشی کردەوە، ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی زیاتری زانکۆی گەرمیان.
.