نوسینگه‌ی گه‌رمیانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ كرایه‌وه
22 / 1 / 2020
ئه‌مڕۆ (22ی كانوونی دووه‌م) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه حكومییه‌كان، له رێوره‌سمێكدا نوسینگه‌ی گه‌رمیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له كه‌لار كرایه‌وه.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا، رائد دیار عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی گه‌رمیانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ رایگه‌یاند، نوسینگه‌كه‌مان سه‌ر به دیوانی وه‌زارتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمه و كار ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤ به هه‌موو جۆریه‌كانیه‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كیشمان به‌دواداچون و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌حاڵه‌ت و دیارده‌ی به‌رنگاربونه‌وی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ. ووتیشی، له‌مڕۆشه‌وه هاوڵاتیان ده‌توانن له هه‌ر حاڵه‌تێكی بازرگانیكردن به مرۆڤ كه فرۆشتنی ئه‌ندامی جه‌سته‌بێت به ده‌ر له رێكاره‌كان یان بازرگانی به كرێكاره بیانییه‌كان بێت، یان هه‌ر حاڵه‌تێكی تر كه بچێته چوارچێوه‌ی بازرگانی به مرۆڤ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه ئێمه‌ش به‌پێی یاسای به‌ركار كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
لای خۆیه‌وه، یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كه كرد و وێڕای ئه‌وه‌ی بونی نوسینگه‌كه‌ی له گه‌رمیان به گرنگ وه‌سفكرد، پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی له سنوره‌كه بۆ نوسینگه‌كه دوپاتكرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
907 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|