نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و راگیراوان و زیندانیی سیاسی یاداشتێك ده‌ده‌نه ئیداره‌ی گه‌رمیان
22 / 1 / 2020
به‌یانی ئه‌مڕۆ (22ی كانوونی دووه‌م) نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و زیاندانیان و راگیراوانی سیاسی، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد له یاداشتێكدا چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو، لای خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی داواكارییه‌كانی كرد.
له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و زیندانیان و راگیراوانی سیاسی، باسیان له ره‌وشی ژیانیان كرد و یاداشته‌كه‌یان خسته‌به‌رده‌ستی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و تیایدا چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو، كه خۆی ده‌بینییه‌وه له دابینكردنی موچه بۆ زیندانیانی سیاسی له وه‌جبه‌كانی (13،12،11،10،9)، دابینكردنی زه‌وی بۆ ئه‌و راگیراوانه‌ی فه‌رمانی زه‌ویان بۆ ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ پێدانی زه‌وی به‌و راگیراوانه‌ی ژماره‌ی زه‌یان وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند داواكارییه‌كی تر.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پشتیوانی خۆی بۆ داواكارییه‌كانیان دوپاتكرده‌وه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه له خه‌می كه‌سوكار و واریسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بووه، پیشتریش كاری جدی كردوو له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌ی له یاداشته‌كه‌دا هاتووه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هه‌ندێ رێكاره‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنیان. . هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گره‌میان ده‌ستبه‌جێ یاداشته‌كه‌ی ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوانی كرد به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی.
555 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|