دیداری شێروانه بۆ شیعر و لێكۆڵینه‌وه له كه‌لار ئه‌نجامده‌درێت
12 / 2 / 2020
ئه‌مرۆِ (12ی شوبات) دیداری (شێروانه بۆ شیعر و لێكۆڵینه‌وه) به چاودێری به‌ڕێز (سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان) كه له لایه‌ن ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌دیبان و نوسه‌رانی كه‌لار ئه‌نجامده‌درێت، به ئاماده‌بوونی نه‌جم عه‌بدوڵا نوێنه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له شاعیر و نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و رۆشنبیر، له‌هۆڵی هونه‌ر له شاری كه‌لار ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
ده‌ستپێكی دیداره‌كه كه به هاوكاری (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان ئه‌نجامده‌درێت) به كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی په‌یكه‌رتاشی هونه‌رمه‌ند (به‌یان مانی) ده‌ستپێكرد و تیایدا ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ر نمایشكران، دواتر، له ده‌ستپێكی دیداره‌كه‌دا ساڵح هه‌لاج به‌رپرسی ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌دیبان و نوسه‌رانی كه‌لار ووتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان له ماوه‌ی رابردوودا، له غیابی ناوه‌ندێكی رۆشنبیری بۆ ئه‌دیبان و نوسه‌ران ئه‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌م ناوه‌نده بكه‌نه‌وه، دواتریش به هاوكاریی مادی و مه‌عنه‌وی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ستان به‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه، له ئێستاش به‌دواوه ناوه‌نده‌كه‌یان ده‌خه‌نه خزمه‌تی نوسه‌ر و ئه‌دیبانی شاره‌كه.
ووتیشی، یه‌كه‌م كاری ناوه‌نده‌كه‌یان ئه‌نجامدانی دیداره‌یه كه جگه له نوسه‌ران و ئه‌دیبانی ناوچه‌كه چه‌ندین نوسه‌ر و ئه‌دیبی گه‌وره‌ی كورد له شاره‌كانی تر و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تیایدا به‌شدارن و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به چالاكی جۆراو جۆر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ساڵح هه‌لاج ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له سازادانی دیداری شێروانه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری گه‌رمیان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون. دواتر، ئاكۆ هۆرێنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و پاڵپشتی و پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بۆ دیداری شێروانه و كار‌و چالاكی هاوشێوه دوپاتكرده‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، كاره‌كانی دیداره‌كه خوێندنه‌وه‌ی په‌خشان له‌لایه‌ن رۆماننوس و رۆناكبیر خه‌سره‌و جاف ده‌ستیپێكرد و پاشان چه‌ند پانێلێك تایبه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بی كوردی سازدران تیایدا له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌شكران.
691 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|