وه‌فدێكی UNHCR سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
23 / 2 / 2020
یه‌كشه‌ممه(23 ی شوبات) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له (ئه‌رمه‌ن یادگاریان) به‌رپرسی ئۆفیسی UNHCR له‌ناوچه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و وه‌فدی یاوه‌ری ، له‌دیدارێكدا كه (بێستون ژاڵه‌یی) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان JCC ئاماده‌یبوو جه‌ختكرایه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه‌كانی تایبه‌ت به‌كامپه‌كانی نیشته‌جێبوونی ئاواره‌كان له‌سنووره‌كه بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كان به‌پێویست زانرا، نوێنه‌رایه‌تی ڕیكخراوی ناوبراو باسی له به‌رنامه و پرۆژه‌كانی تایبه‌تی ریكخراوه‌كه‌یان كرد له بواری خزمه‌تگوزاریدا و داوایكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشت و پشتیوانیان بكات، لای خۆشیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵینیدا وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون هه‌ربه‌وجۆره له‌داهاتووشدا پشتیوانی كاره‌كانیان بن ئه‌مه‌ش له پێناو دابینكردنی ژیانێكی شایسته خزمه‌تكردنی زیاتری ئاواره‌كان.
590 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|