له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه تا ئێستا هیچ حاڵه‌ت و گومانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه و 1400 هاووڵاتی هه‌رێم كه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه كه تیمی خێرای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان پێكهێناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.