ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت
16 / 3 / 2020
ئه‌مڕۆ (16ی 3) ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیاندا گرتویه‌تیه به‌ر دوای گفتوگۆیه‌كی ورد و بابه‌تی ژوری ئۆپه‌راسیۆن بڕیاریدا: یه‌كه‌م:ڕێگری كردن له‌هاتوچۆی هاوڵاتیان له‌نێوان قه‌زاكانی سنوره‌كه‌دا. دووه‌م:داخستنی عیاده‌و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكییه‌كان. سێیه‌م:داخستنی بازاڕ له هه‌ردو قه‌زای كه‌لار و كفری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جگه‌له نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه و دوكانی سه‌وزه‌و میوه و ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ ژیانی هاووڵاتیان. چواره‌م:ڕێگریكردن له‌گه‌شت و سه‌یرانی هاووڵاتیان وه‌كو له بڕیاره‌كانی پێشوتردا هاتووه، ئه‌م بڕیاره گردبونه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ده‌روبه‌ری قه‌زاكانی كفری و كه‌لاریش ده‌گریته‌وه وه‌كو به‌نداوه‌كان و ئه‌و شوینانه‌ی وه‌كو ناوچه‌ی گه‌شتیاری به‌كارده‌هێنرێن. پێنجه‌م:ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس ڕێگری ده‌كه‌ن له گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان له شوێنه گشتی یه‌كاندا. شه‌شه‌م: ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌توندی ڕوبه‌ڕوی ئه‌و كه‌سانه ده‌بیته‌وه كه نیازی قاچاخچێتی ئاژڵیان هه‌یه‌و ڕوبه‌ڕووی یاساده‌كرینه‌وه. حه‌وته‌م: ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی پێویست ده‌داته قائیمقامیه‌تی قه‌زاكانی كه‌لار و كفری هه‌رچی له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیاندا بیت بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن. ئه‌م بڕیارانه بۆماوه‌ی 72 سه‌عاته‌و سه‌عات 12ی شه‌و 17 ی 3 ی 2020 ه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوڵاتیان و دانیشتووانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌مان دڵنیاده‌كاته‌وه ئه‌م بڕیار و ڕاسپاردانه له پێناو پاراستنی ئه‌واندایه و داواشده‌كات به‌باشترین شێوه له‌نێو خه‌ڵكدا پێشوازی لێبكریت. دوپاتیشیده‌كاته‌وه هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیارانه ڕه‌فتار بكات ڕیكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیریته‌به‌ر
1087 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|