هه‌ر شۆفێرێك پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كان ڕه‌فتار بكات ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گرینه‌به‌ر
17 / 3 / 2020
عه‌مید (محسن مه‌نصور) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی گه‌رمیان له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: له‌كاتژمێر 12ی شه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ ده‌ستپێكردووه، مه‌فره‌زه‌كانمان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ براینمان له پۆلیس و ئاسایش سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانن،
ئومیده‌كه‌ین هاووڵاتیان و شۆفێران هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن و له‌ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ده‌ره‌وه. جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر شۆفێرێك شه‌قامه‌كان به‌كاربهێنێ و له‌وچوارچیوه‌یه ده‌ربچێت كه‌بۆی دیاریكراوه و پێچه‌وانه‌ی بڕیار و ڕینماییه‌كان ڕه‌فتار بكات مۆڵه‌تی شۆفێری لێوه‌ره‌ده‌گرینه‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌شیدا ده‌گرین.
803 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|