ئه‌مڕۆ(29 ی ئازار) (حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید) وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌ردانی گه‌رمیانی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامانی ژووری ئۆپه‌راسۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پێشوازیلێكرا و له‌دیداری نێوانیاندا باس له ڕیوشوێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم بۆڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرا.
وه‌زیری ڕۆشنبیری ڕایه‌گه‌یاند:هاتوین تاله‌نزیكه‌وه پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بین له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمدا به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌گشتی و ده‌زگا ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌تایبه‌تییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌پیناو گه‌یاندنی رینماییه‌كان به‌ته‌واوی هاووڵاتیان و جێبه‌جیكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت وه‌كو خۆی.
ووتیشی ده‌مانه‌ویت كوردستان به‌گشتی به‌سه‌لامه‌تی له‌م قۆناغه ده‌ربازبیت وه‌ك ده‌زانن زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا به‌ده‌س ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن، خۆشبه‌ختانه كوردستانی ئێمه تاڕاده‌یه‌كی زۆباش توانیویه‌تی خۆی بپارێزێ له‌مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و په‌تا جیهانییه.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به‌خێرهاتنی وه‌زیری ڕؤشنبیری و لاوانی هه‌ڕیم سوپاسی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد بۆ پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕۆڵی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕؤشنبیری گه‌رمیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی به‌رزنرخاند كه‌به‌رده‌وام له‌سه‌رخه‌ت بوون له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و ئیش و كاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌روه‌ها ووتیشی خۆشبه‌ختانه تائێستا له‌گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ زیاتر له 600 هاووڵاتی كراوه هیچ حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ تۆمارنه‌كراوه
سوپاسی هاووڵاتیانیشی كرد كه‌هاوكاربوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا.
ووتیشی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه‌كردنی هاووڵاتیان له‌ماله‌كانی خۆیاندا بڕیارێكی گرنگه،هه‌روه‌ك داواشیكرد ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا ره‌چاوی بارودۆخی كشتوكاڵی و هاتووچۆی جوتیارن بكات به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه‌وه‌رزی چاندنی زۆربه‌ی زۆری به‌رهه‌مه خوراكییه‌كانه،به‌مه‌ش ئاسایشی خۆراكی هاووڵاتیان دابینده‌بیت و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆیی كه‌مده‌بیته‌وه.
له‌و دیداره‌ی نیوان وه‌زیری ڕۆشنبیری و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هه‌ریه‌كه له مه‌لاناصر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ریوه‌به‌ری گشتیه‌كانی ڕۆشنبیری و ته‌ندروستی و شاره‌وانییه‌كان و محمد وه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی گه‌رمیان و به‌رگری شارستانی و دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یبوون.