ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
30 / 3 / 2020
ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه‌و چه‌ند پرسیكی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای تاوتوێكرد ئه‌مڕۆ (30 ئازار) ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی پابه‌ندبوونی دانیشتوانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانكرا به بڕیار و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ و ته‌واوی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان و ئه‌و فه‌رمانگه‌خزمه‌تگوزاریانه‌كرا كه به‌رده‌وامن له‌خزمه‌تكردن. پێشنیاری ئه‌ندامانی ژوری ئۆپه‌راسیۆن گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا. ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چاوه‌ڕوانی بڕیاری نوێی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ یان ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستای هه‌ریم ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشنیاری خۆی گه‌یاندۆته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری(جوتیاران، پیشه‌وه‌ران،كاسبكاران، چێشتخانه‌كان،نۆرینگه‌و ده‌رمانخانه‌كان) له‌هه‌رحاڵه‌تێكدا ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سنوره‌كه‌ی خۆی ده‌كات و قائیمقامیه‌تی قه‌زاكانی كه‌لا رو كفری ڕاده‌سپێرێت كاری له‌سه ربكه‌ن
1391 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|