ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه
4 / 4 / 2020
ئه‌مڕۆ(4ی نیسان) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژوری ئۆپه‌رسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه. سه‌ره‌تای كۆبوه‌نه‌وه‌كه سه‌ڵاح كوێخا به‌ناوی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستخۆشی و سوپاسی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی بۆ ته‌واوی دانیشتووانی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ك سوپاسی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانه‌كرد كه دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانی خۆیان ڕاده‌په‌ڕینن. سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوایكرد وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا هاوكار و هه‌ماهه‌نگی جێبه‌جێكردنی بریار و رینماییه‌كانی حكومه‌ت بوون له‌داهاتووچشدا هه‌ربه‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بن. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پیشهاته‌كانی تایبه‌ت به‌دۆخی ناوچه‌كه‌و جێبه‌جێكردنی بڕیار و ڕینماییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا و بڕیاردرا: یه‌كه‌م:ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی به‌پێویستی قۆناغه‌كه ده‌زانێت و جه‌ختده‌كاته‌وه له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی به‌یانی ژماره 24 ی وه‌زراتی ناوخۆ له48 كاتژمێری داهاتوودا. دووه‌م:پاڵپشت به بڕگه‌ی پێنجه‌می به‌یانی ژماره 24ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی ئه‌و ڕیگاپێدانانه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاكان و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ته‌وه كراون بۆ هاووڵاتیان هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه‌و كاریان پێناكریت به‌و ڕیگاپێدانانه‌شه‌وه كه‌ده‌دران به جوتیاران یان ئه‌وانه‌ی له كاتژمێر 1ی شه‌و تا 6 به‌یانی ده‌دران به‌هاووڵاتیان. سێیه‌م:ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داواده‌كات هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووری گه‌رمیان پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانه‌وه‌و له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه پشت به‌خوا و به هه‌وڵی دڵسۆنه‌ی هه‌مولایه‌ك ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ریت.
1213 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|