ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چەند بریاریکی پێویستی دەرکرد. ‌

6 / 4 / 2020

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) چەند بریاریکی پێویستی دەرکرد.

پاش ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ به‌یانی ژماره‌ /٢٥ى بڵاوکردەوە ژورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى گەرمیان بەسەرپەرشتى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بەئامادەبوونى ئەندامانى کۆبوەوەو
له‌بەر بەرژەوەندى گشتى و لەو چوارچیوەى بریار و رینماییەکاندا چەند بریارێکى پیویستى دەرکرد:
لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ناوەرۆکى بریارەکانى بۆ کەنالەکانى راگەیاندن خستە روو, داواشیکرد هاوولاتیان پابەندبن پییەوەو سوپاس و ستایشى خەلکى گەرمیانیکرد کە لەرابردوودا بەباشى پابەند بوون بە بریارەکانەوە.

بریارەکان:

یه‌كه‌م:نانه‌واخانه‌و ماركێته‌كان له‌ كاتژمێر ٦ی به‌یانی بۆ ٤ی ئێواره‌ ده‌كرێنه‌وه‌ ماركێته‌ گه‌وره‌كان ڕێگایان پێده‌درێت ٢ ئوتومبیل به‌كاربهێنن و ماركێتی بچوكیش ١ ئۆتومبیل.
دووه‌م:ریكخراوه‌كانی un و ریكخراوه‌ خیرخوازییه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانه‌وه‌ ریگایان پیده‌دریت و دابه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی له‌ كاتژمیر ١٢ ی نیوه‌ رۆ بۆ ٥ ی ئیواره‌ ده‌بیت.
سییه‌م:عه‌لوه‌كان ٦ی به‌یانی بۆ ٥ ی ئیواره‌.
چواره‌م: میوه‌ فرۆشه‌كان ٦ ی به‌یانی ده‌رۆنه‌ عه‌لوه‌و پیویسته‌ پیش كاتژمیر ٩ بگه‌رینه‌وه‌ بۆ گه‌ره‌كه‌كان.
پینجه‌م:مریشك فرۆش و فرشیارنى گۆشت له‌ ٦ ی به‌یانی بۆ ٤ ی ئیواره‌کراوەدەبن.
شه‌شه‌م:دوكانی موبایل:١٢ی نیوه‌رۆ بۆ ٤ی ئیواره‌.
حه‌وته‌م:جوتیاران و خاوه‌ن كیلگه‌و هه‌نگه‌وانان لەدواى ٦ ی به‌یانی دەرۆنە سەر پرۆژەکانیان پیێش ٥ ى ئیوارە دەگەرینەوە.
هه‌شته‌م:هاتوچۆی (كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و صیانه‌و ئاو) پیویسته‌ به‌پی ی خشته‌ی ئیشكگری بێت كه‌له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیانه‌وه‌ دیاریده‌كریت.
نۆیه‌م:ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌كان به‌پێی خشته‌ی ئیشكگیری به‌ره‌چاوكرنی شوینی جوگرافی كاتی كرانه‌وه‌و داخستنیان دیاریده‌كریت.
ده‌یه‌م:ناوچه‌ی پیشه‌سازی تەنها شوینكاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌راسه‌ 6 ی به‌یانی بۆ 4 ی ئیواره‌ کراوەدەبیت. پیداویستییەکانیترى هاولاتیان لەو ناوچەیە لەلایەن قائیمقامیەتەکانەوە ریکدەخرینەوە، سه‌باره‌ت به‌ كارگه‌كانی بلۆك ڕیگه‌ به‌و كارگانه‌ده‌دریت كه‌ گریبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهینان هه‌یه‌.
یانزه‌یه‌م:به‌روبوومی ماست و شیره‌مه‌نی ٦ی به‌یانی بۆ ١٠ی به‌یانی ریگایان پیدەدریت بگویزریتەوە.
دوانزه‌یه‌م:غازفرۆشه‌كان:٦ ی به‌یانی بۆ ٤ ی ئیواره‌.
سیانزه‌یه‌م:كۆگاكانی بان ئاسیاو:٦ ی به‌یانی بۆ ٥ ی ئیواره‌کراوەدەبن.
چواره‌ده‌یه‌م:پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهینان ٦ی به‌یانی بۆ ٥ ی ئیواره‌ کاروبارەکانیان رادەپەرینن.
پانزه‌یه‌م:ریگا به‌نه‌خۆش و پیداویستی فریاگوزاری هاولاتیان ده‌دریت.
شانزه‌یه‌م:ده‌رمانی دریژخایه‌ن و كوتان لەناوەندە تەندروستییەکان ٩ی به‌یانی بۆ ١ی نیوه‌رۆ.
حه‌ڤده‌یه‌م:به‌هیچ جۆریك ریگا به‌ ئوتومبیلی بچوك نادریت له‌ ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بیته‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌و هاوولاتیانه‌شی به‌مه‌به‌ستی كاری بازرگانی یان بردنی شتومه‌ك و پیداویستی خۆراك دینه‌ ناوچه‌كه‌ ته‌نها به‌ ئوتومبیلی بارهه‌لگری گه‌وره‌ ریگایان پیده‌دریت.
هه‌ژده‌یه‌م:له‌سبەینێوه‌ ریگه‌ ده‌دریت مریشكی زیندوو هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی عیراق بكریت به‌لام ریگا به‌هه‌نارده‌كردنی هیلكه‌ نادریت. ئەم بابەتە لەسەر پیشنیارى بەریوەبەرایەتى گشتى کشتوکالى گەرمیان بریارى لیدراوە.
نوزده‌یه‌م: هاتووچۆى بازرگانه‌كان و موخه‌لیصه‌كانی مه‌رزی په‌رویزخان سنوردارده‌كریت و
له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ئیداره‌ییه‌كانه‌وه‌ به‌ پشتگیری ده‌روازه‌ی په‌رویزخان ریگایان پیده‌دریت.
بیست:بەنزینخانەى فەرمى بەپیى شوینى جوگرافى لە ٦ى بەیانى بۆ ٥ ى ئیوارە ریگایان پیدە دریت بکرینەوە.

تیبینى
ئەو شوینکارانەى ریگایان پیدراوە سەنتەرى بازارەکان ناگریتەوە.
ناوچەى پیشەسازى ناکریتەوەو لەداهاتوودا لەلایەن قائیمقامیەتەکانەوە بەشى پیویستى هاوولاتیان دەکریتەوە.
هاتوچۆکردن لە کاتژمیر ٦ ى ئیوارە بۆ ١٢ شەو بەهەمو شیوەیەک قەدەغەیە.
پیویستە تەواوى هاوولاتیان پابەندبن بەوکاتانەى بۆیان دیاریکراوە بە پیچەوانەوە ریکارى یاساییان لەبەرامبەردا دەگیریتەبەر.


ئەم بریارانە لە ٧ ى ٤ ى ٢٠٢٠ دەچیتە بوارى جیبەجێکردنەوە.
‌ 1681 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure