جێگری سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
9 / 4 / 2020
ئه‌مڕۆ(9ی نیسان)سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له (جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا) جێگری سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كه‌پێكهاتبوون له‌فه‌رمانده باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په حه‌مرینی هێزی پێشمه‌رگه. جێگری سه‌رۆكی هه‌ریم ڕایگه‌یاند: دوابه‌دوای شه‌هید بوونی 2 پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له‌ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی (نێچیرڤان بارزانی)سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاتینه سنوره‌كه. ووتیشی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخی ناوچه‌كه‌ده‌كات سه‌ردانه‌كه‌شمان بۆئه‌وه‌یه داواكاری هێزه‌كانمان جێبه‌جێبكه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت جموجوڵه‌كانی داعش له‌و سنووره كۆتایی پێبهێنین. جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ووتیشی : مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سنووره‌كه جددین ئه‌وان بۆشایی ئه‌منی نیوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان ئه‌قۆزنه‌وه‌و زیان به‌هه‌ردولا ده‌گه‌یه‌نن. بۆیه ده‌مانه‌وێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگیان هه‌بیت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی له‌هه‌ندێك ناوچه دروست بوون. بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جار هه‌وڵدراوه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته فه‌رمانده‌باڵاكانی پێشمه‌رگه بۆ هه‌ماهه‌نگی به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نی عێراقی كه‌مته‌رخه‌مه‌و ئاسانكاری ناكات بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌كه. جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جه‌ختیكرده‌وه له پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی گه‌رمیانی به‌رزنرخاند ووتیشی خه‌لكی گه‌رمیان شه‌هید و قوربانی زۆریان داوه‌و ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم ئه‌و ئازایه‌تییه له‌به‌رچاوده‌گرین. لای خۆشیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتن سوپاسیكردن بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ئاماژه‌ی به پشتیوانی و پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمكرد كه‌زیاتر له‌جارێك خودی (نێچیرڤان بارزانی)سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌ه‌وه بۆگه‌رمیانی ده‌ربڕیوه. ئومێدیشی خواست ئارامی باڵبكێشێت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا و بتوانرێت به‌ر به‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه بگیریت كه‌له‌كوڵه‌جۆ ڕوده‌ده‌ن. دیداری نێوان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگری سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان هه‌ریه‌كه له قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان و به‌ریوه‌به‌ری هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماده‌یبوون.
523 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|