ئه‌مڕۆ(12 ی نیسان) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی سنووری قه‌زای كفری كرد
له‌وسه‌ردانه‌دا له‌دیوانی قایمقامیه‌تی قه‌زاكه له‌گه‌ڵ(جه‌لال شێخ نوری) قایمقامی قه‌زاكه و به‌ڕیوه‌به‌ر و به‌رپرسی ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومییه‌كانی قه‌زاكه كۆبووه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: هاتوین تاله‌نزیكه‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕیكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا
بگه‌یه‌نینه قائیمقامیه‌ت و سه‌رجه‌م یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌له‌ئه‌ركدان و خه‌ڵكی دڵسۆزی كفری كه‌هاوكاروهه‌ماهه‌نگ بوون.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاس و پێزانینی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیا و ته‌واوی ئه‌و ڕاگه‌یاندكار و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ده‌كه‌ین كه وه‌كو یه‌ك تیم له‌به‌ره‌ی دژ به‌كۆرۆنا ڕۆڵیان گێراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد خۆسبه‌ختانه له‌گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه
له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی ته‌ندروستی گه‌رمیان هاتونه‌ته قه‌زاكه بۆئه‌وه‌ی پشكنینی (هه‌ره‌مه‌كی) بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌بكریت كه‌خاوه‌نكارن یان له‌سۆپه‌رماركێت و بازاڕه‌كان كارده‌كه‌ن
وه به‌شیك له‌كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ئه‌رك ده‌بینن پشكنینیان بۆده‌كریت.
ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌دایه كه‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌ریم بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتویانه‌ته‌به‌ر.
سه‌ڵاح كوێخا ووتیشی:خۆپارێزی و ته‌ندروستی خه‌ڵك به‌لای ئیمه‌وه زۆرگرنگه هه‌ربۆیه لەداهاتوودا ڕاسته‌وخۆ به‌دواداچوون بۆ گرتنبه‌ری ئه‌و رێوشوینانه‌ده‌كه‌ین كه‌له‌سنوره‌كه گیراونه‌ته‌به‌ر.
دواتر سه‌ردانی خاڵی پشكنینی نێوان قه‌زای كفری و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقیان كرد‌و رینمایی پێویستیان دایه ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی له زاڵگه‌كه ئه‌رك ده‌بینن
ئه‌مه وێرای ده‌ستخۆشی و سوپاسی ئه‌و خزمه‌ته‌به‌رچاوه‌ی كه‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ساتی یه‌كه‌می ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه پێشكه‌شی خه‌ڵكیان كردووه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی ژوری ئۆپه‌راسۆنی گه‌رمیان كه‌پێكهاتبوون له( د.سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و عمید محسن مه‌نسور به‌ڕیوه‌به‌ری هاتووچۆی گه‌رمیان و عه‌مید مفید علی به‌ڕیوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی گه‌رمیان و محه‌مه‌د وه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلیمانی) یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون.