وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات
12 / 4 / 2020
ئه‌مڕۆ(12 ی نیسان) شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ت به‌یاوه‌ری به‌رپرسی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌حه‌مرینی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پێشوازییان لێكرا. دواتر به‌ئاماده‌بوونی (پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كیتی له‌گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕكخرا. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕوپڕكرا له‌سه‌ر دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و جه‌ختیشكرایه‌وه له‌هه‌ماهه‌نگی زیاتری نیوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و هیزه‌كانی پێشمه‌رگه.
757 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|