كێشه‌ی كۆبونه‌وه‌ی خۆڵوخاشاك له‌سنووری گه‌رمیان چاره‌سه‌ركرا
4 / 5 / 2020
به‌هۆی
ڕاگرتنی بودجه‌ی خزمه‌تگوزاری پاككردنه‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان گرفتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵوخاشاكی گه‌ڕه‌كه‌كان و
شوێنه گشتییه‌كان هاته‌كایه‌وه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌نووسراوی فه‌رمی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه ئاگاداركرده‌وه له‌بابه‌ته‌كه و داوایكرد
كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكریت. به‌سوپاسه‌وه
بۆهه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابووری و و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌ین، گرفته‌كه چاره‌سه‌ركراو جاریكیتر بودجه‌ی پێویست بۆ كۆمپانیای
جێبه‌جێكار دابینكرایه‌وه و ده‌ستكرا به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی زبڵ و خاشاك
كه‌به‌هۆی وه‌ستاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌وه سیمای ده‌ڤه‌ره‌كه‌مانی شیواندبوو.
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 4ی ئایاری2020
786 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|