له‌م رۆژانه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌ستپێده‌كات
13 / 6 / 2020
ئه‌مڕۆ (13ی حوزه‌یران) سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی سایلۆ بۆ وه‌رگرتنی گه‌رنمی ئه‌مساڵی جوتیاران، به ئاماده‌بوونی قایمقامه‌كانی قه‌زای كه‌لار و قه‌زای كفری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی قه‌زا و ناحیه‌كان كۆبوه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو پاڵپشت و پشتیوانتان ده‌بین بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه.
ووتیشی، وه‌رگرتنی گه‌نم پرۆسه‌یه‌كه ده‌بێت تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران له‌به‌رچاوبگیرێت و بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه.
هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیشكرده‌وه، له كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه و كۆبونه‌وه‌ی جوتیاران رێكاره‌كانی خۆپاریی ته‌ندروستی له‌به‌رچاوبگیرێت.
دواتر، شادیه حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان باسی له ورده‌كاری كار و پلانه‌كانی كرد بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی سنوره‌كه، رایگه‌یاند، له ئێستادا ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی سایلۆ به رووی به‌رهه‌می جوتیاران ته‌واوكردووه و تیمی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقیش هاتووه، له‌م رۆژانه پرۆسه‌ی وه‌گرتنی گه‌نم ده‌ستپێده‌كات.
دواتر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی قه‌زا و ناحیه‌كان تێبینی و سه‌رنجیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه و كێشه و گرفته‌كانیان خسته‌ڕوو، له‌وباره‌وه چاره‌سه‌ری پێویست خرایه‌ڕوو.
477 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|