هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆكردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرت له‌قه‌زای كفری
17 / 6 / 2020
ئه‌مڕۆ(17ی حوزه‌یران) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له شاندێكی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی،له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی دوو ئاماده‌یبوو عه‌قید( ستار حه‌مه‌ساڵه‌ح ) به‌ناوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانییه‌وه ڕایگه‌یاند ئیمه له‌گه‌رمیان چیمان پێبكریت درێغی ناكه‌ین و سوپاسی هه‌وڵه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد له‌سه‌ر خستنی ئیشوكاره‌كانیاندا ، سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرت له قه‌زای كفری نوینه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی باسی له‌و له‌مپه‌رو ئاسته‌نگانه‌كرد كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاله‌وه دێته ڕیگایان و ڕونیكرده‌وه هه‌نگاویكی له‌وجۆره كاتی پێویسته. دواتر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به‌خێرهاتن جه‌ختیكرده‌وه له زه‌روره‌تی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌یه‌كی پاسپۆرت له‌قه‌زای كفری و داوایلێكردن لایخۆیانه‌وه ڕیوشوینی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بگرنه‌به‌ر و به‌لێنیشیدا ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشت و پشتیوانیان بیت ، وتیشی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی له ڕابردوو ئێستاشدا كایه‌ی پێزانینه ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ین. دواتر شانده‌كه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕیكه‌وتن بۆ قه‌زای كفری بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه گوێبیستی داواكاری قائیمقامیه‌تی قه‌زاكه‌بن.
487 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|