خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی گه‌رمیان هاوكاری ده‌كرین
29 / 7 / 2020
سه‌باره‌ت به‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كه‌مده‌رامه‌تی له په‌ڕاوگه‌و شوێنه جیاجیاكانی كه‌لار و گه‌رمیان كه گوایه ناوی خێزانه هه‌ژاره‌كان تۆمارده‌كریت بۆ وه‌رگرتنی پاره ده‌رون عومه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی چاودیری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هیچ جۆره فۆرمیكیان له‌هیچ په‌ڕاوگه‌و شونێكی دیكه دانه‌ناوه تا هاووڵاتیان پڕیبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو تیمه‌كانی سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كه ژماره‌یان 22 تیمه و له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهێنراون به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناوی خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان تۆمارده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه بۆیان هاتووه. به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پیدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ووتیشی:ئێمه خۆمان ناوی خێزانه‌كان تۆمارده‌كه‌ین و به‌وردیش كارده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووره‌كه‌مان. ووتیشی: له‌م پرۆسه‌یه‌دا7200 خێزان تۆمارده‌كرین كه‌بڕی 720 ملیۆن دینار پشكی گه‌رمیانه‌و له‌ڕیگه‌ی بانكی كه‌لاره‌وه پاره‌كه دابه‌شده‌كریت به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی ناویان تۆمارده‌كریت.
980 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|