کۆمپانیای ڕووناكی شار له‌پرۆژه‌ی لانه‌سیتی زیاده‌ڕۆیی كردووه،كه‌چی ئیداره‌ی گه‌رمیان تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی بووه به‌له‌مپه‌رله‌به‌رده‌م كاره‌كانیدا!!
30 / 7 / 2020
كۆمپانیای رووناکی شار كه جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی(لانه سیتی)یه له‌كه‌لار ، پۆستێكیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوکردۆتەوە ، بەحساب ئیدارەی گەرمیان لەمپەر بۆ بەردەوامبوونی پرۆژەکەی دروستده‌كه‌ن!! لێرەوە بەشداربووان و هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی گه‌رمیان و رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە سەر لەبەری ئەو ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌کۆمپانیای (رووناکی شار) بڵاوی كردۆته‌وه ، جگه له‌درۆیه‌كی ڕون و ئاشكرا هیچی دیكه‌ی تیا به‌ڕاست نازانین. پێمان سه‌یره كۆمپانیاكه په‌رێزپاكی خۆیان پیشان ئه‌ده‌ن، گوایه له‌خه‌می خه‌ڵكدان و هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان و خه‌ڵكه‌كه‌ی دروستنه‌كردووه‌و به ڕیكوپێكی ئیشی خۆیانیان كردووه!! له‌كاتێكدا چه‌ندین جار هه‌رله‌سه‌ر گله‌یی و گازانده‌ی به‌شداربووانی پرۆژه‌كه‌ی جه‌نابیان ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بۆ ڕێك كردنه‌وه‌ی چه‌وتی و خوارییه‌كانی كۆمیانیاكه ئه‌نجامداوه. له‌تازه‌ترین پێشهاتیشدا ئه‌م كۆمپانیایه بێگه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته له‌سنووره‌كه ڕۆشتوون ده‌ستكاری سایت پلاتی پرۆژه‌ی (لانه سیتی)یان كردووه‌و زیاده‌ڕۆییه‌كی ئاشكرایان كردۆته سه‌ر زه‌وییه‌كشتوكاڵییه‌كانی ده‌وروبه‌ری پرۆژه‌كه!! كه ئه‌مه له‌هیچ یاسا و عورفێكدا جێگای نابێته‌وه. هه‌ر دوێنێ رێکەوتی29ی ته‌مووزی 2020 له‌دیوانی ئیدارەی گەرمیان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕیز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و بەڕێوەبەرێکی گشتی و وەبەرهێنانی گەرمیان و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕیوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی گه‌رمیان و كشتوكاڵ و شاره‌وانی كه‌لار كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پرسی زیاده‌ڕۆیی ئه‌و كۆمپانیایه سازكراوه‌و ته‌واوی كه‌موكورتی و زیاده‌ڕییه‌كانی ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان كراوه‌و ڕاسته‌وخۆ به‌بڕیاری فه‌رمی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ریم كاره‌كانی كۆمپانیاكه ڕاگیراوه تا دوای جه‌ژن له‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته دێنه ئیداره‌ی گه‌رمیان و بڕیاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌دریت. ئه‌و هۆكارانه‌ی كۆمپانیاكه باسیان ده‌كات(گوایه ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌مپه‌ریان بۆدروست ده‌كات) ڕاست نین و په‌یوه‌ندییان به‌م ڕاگیرانه‌وه نییه. ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
959 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|