به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد
11 / 8 / 2020
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئاژانسی(ڕۆیته‌رز) ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ربه‌ستی 20 ملیۆن تووشبووی تێپهڕاندووهو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو به‌خێراییه‌كی زۆر له‌هه‌ڵكشاندایه، ئاژانسه‌كه له‌زاری مایكڵ ڕایان( به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فریاگوزاری ته‌ندروستی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی)ه‌وه:ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كهڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ڤایرۆسه‌كانی دیكهنیه و خه‌سڵه‌تی وه‌رزی تێدا بهدیناكریت، بۆنموونه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای ئاسایی له زستاندا چالاكتره و له پله‌ی گه‌رمی به‌رزیشدا چالاكی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌لأم كۆرۆنا له پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا وه‌ك چاوهڕواندهكرا و به‌شێك له سیاسیه‌كانی دونیا‌و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی بواری ته‌ندروستی باسیان ده‌كرد، بینیمان چالاكییه‌كانی له‌ده‌ست نه‌دا، به‌ڵكو زیاتر بڵاوبوه‌وه، ڕێكخراوه‌كه ئامۆژگاری ووڵاتانی دونیادهكات ڕوبكه‌نه خۆپاریزی وه‌ك پێویستی ئه‌م قۆناغه‌ش كه‌قۆناغی بوونی ڤایرۆیهكهیه له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیدا ستایلی ژیان و كۆمهڵایهتیبونیان بگۆڕن، چونكه گرنگینه‌دان به‌لایه‌نی خۆپارێزی هه‌ڵكشانی تووشبووان خێراتر ده‌كات.
هۆشیاری ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
1652 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|