ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سه‌باره‌ت به‌ تاپۆكردنی گه‌ڕه‌كه‌ بێ تاپۆكان لیژنه‌ی باڵای تاپۆی گه‌رمیان كۆبوه‌وه‌ لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ‌

15 / 9 / 2020

ئەمڕۆ (١٥ی ئەیلول) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری کارگێڕی گشتی ئیدارەی گەرمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، پێشوازی کرد لە لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شاندی یاوەری، کە بە مەبەستی پیرۆزبایی و ھەماھەنگی نێوان ھەردولا سەردانەکەی بۆ ئیدارەی گەرمیان ئەنجام دابوو.

لە دیداری نێوانیان، پۆڵا تاڵەبانی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیەند، بەناوی مەڵبەندی گەرمیانەوە پیرۆزباییت لێدەکەین و ھیوادارین سەرەکەوتوو بیت و بتوانیت خزمەتی باشتر بە گەرمیان بکەیت.

ووتیشی، ئێمە لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک ھەمیشە ھەماھەنگ و پشتیوان دەبین بۆ ئیدارەی گەرمیان، ئەوەش لە پێناو خزمەتی سنورەکە.

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان لای خۆیەوە، سوپاسی لێپرسراوی مەڵبەندی کرد و جەختی لە ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھەردولا کردەوە.

راشیگەیاند، ئیدارەی گەرمیان ھەمیشە پەیوەندی پتەوی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان ھەبووە و ھەر ئەوەش وایکردوە لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان ھەردولا ھەبێت و بەو پەیوەندی و ھەماھەنگی و ھاوکارییانەی نێوان ئیدارە و حزبەکان، نمونەیەکی جوان لە گەرمیان پێشکەشکراوە.
‌ 54 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure