سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان كۆبوه‌وه
15 / 9 / 2020
ئه‌مڕۆ (15ی ئه‌یلول) به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وام و ئاگاداربوون له كێشه و گرفته‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی هێرش فه‌یزوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی گشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان و نه‌جم عه‌بدوڵا قایمقام له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گه‌رمیان كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له چه‌ند مانگی رابردوودا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا به بڕیارێك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌وامی رێكخستوه‌ته‌وه، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین كه سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشی كۆرۆنا و كێشه‌ی دواكه‌وتن و لێبڕینی موچه‌كانیان ده‌وامی خۆیان كردووه.
ووتیشی، فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی لێبڕین و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان بارودۆخی داراییان خراپه و موعاناتی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام رۆژانه هاوڵاتیان مامه‌ڵه‌یان هه‌یه و ده‌بێت ده‌وام رێكبخرێته‌وه به جۆرێك بێت له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت و بتوانین خزمه‌ت به هاوڵاتیان بكه‌ین.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، ئاماری رۆژانه‌ی ته‌ندروستی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه و له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، پێویسته فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان له فه‌رمانگه‌كاندا رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان لای خۆیانه‌وه، باسیان له كێشه و گرفتی فه‌رمانگه‌كانیان كرد و سه‌رنج و تێبێنی خۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران خسته‌ڕوو.
892 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|