سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازی كرد له به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گازپرۆم له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
20 / 9 / 2020
به‌یانی ئه‌مڕۆ (20ی ئه‌یلول) به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆمپانیای گازپرۆم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كاره‌كانیان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردولا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵیدا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سێگی پترۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆمپانیای گازپرۆم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، له ماوه‌ی پێنج ساڵی كاركردنی ئێمه‌دا له سنوره‌كه، ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سنوره‌كه هاوكارێكی باشی كۆمپانیاكه‌مان بوون و هه‌ر كێشه و گرفتێكمان هه‌بووبێت چاره‌سه‌ركراوه و كاره‌كانمان به باشی به‌ڕێوه چووه.
ووتیشی، ئێمه هه‌میشه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان باش بووه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش رۆڵی باشیان هه‌بووه و له باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانمان.
لای خۆی جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردولا كرده‌وه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان هه‌میشه هاوكارتان ده‌بین و هه‌ر كێشه و گرفتێكتان هه‌بێت ئاماده‌ین چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی، له ماوه‌ی ربردوودا كۆمپانیای گازپرۆم له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه، چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنوره‌كه ئه‌نجامداوه هیوادارین پرۆژه‌ی زیاتر بۆ سنوره‌كه ئه‌نجامبده‌ن و له‌و روه‌وه رۆڵی خۆتان بگێڕن.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕیوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆمپانیای گازپرۆم جه‌ختیی كرده‌وه، له پلانی ساڵی داهاتوودا دیراسه‌ی پرۆژه‌كانیان ده‌كه‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی زیاتر له گه‌رمیان ئه‌نجام بده‌ن.
1392 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|