سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی و قایمقامی خانه‌قین
22 / 9 / 2020
ئه‌مڕۆ (22ی ئه‌یلول) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه به‌یاوه‌ری دلێر حه‌سه‌ن سایه قایمقامی قه‌زای خانه‌قین و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو، له دیداری نێوانیان هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كتر دوپاتكرایه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، مامۆستا هێرش لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرده‌وه.
ووتیشی، ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاییه‌كان هه‌بووه و ئه‌وه‌ش بوه‌ته بناغه‌یه‌كی گرنگ بۆ لێكتێگه‌یشتنی باش و بره‌ودان به‌كاری پێكه‌ویی و خزمه‌تی گشتی.
لای خۆیه‌وه، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و جه‌ختی له گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرده‌وه.
راشیگه‌یاند، خانه‌قین شارێكی كوردستانیی و گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه هه‌میشه خزمه‌تی ئه‌و ناوچه كوردستانیانه به ئه‌ركی خۆمان زانیوه و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی نێوان حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان له خانه‌قین و ده‌وروبه‌ریشی پێویسته و ده‌بێت په‌ره‌ی پێبده‌ین.
639 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|