ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی و قایمقامی خانه‌قین ‌

22 / 9 / 2020

ئه‌مڕۆ (22ی ئه‌یلول) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ به‌یاوه‌ری دلێر حه‌سه‌ن سایه‌ قایمقامی قه‌زای خانه‌قین و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو، له‌ دیداری نێوانیان هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كتر دوپاتكرایه‌وه‌.

له‌و سه‌ردانه‌یدا، هێرش حه‌بیب لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرده‌وه‌.

ووتیشی، ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاییه‌كان هه‌بووه‌ و ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ بناغه‌یه‌كی گرنگ بۆ لێكتێگه‌یشتنی باش و بره‌ودان به‌كاری پێكه‌ویی و خزمه‌تی گشتی.

لای خۆیه‌وه‌، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و جه‌ختی له‌ گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌.

راشیگه‌یاند، خانه‌قین شارێكی كوردستانیی و گرنگه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ هه‌میشه‌ خزمه‌تی ئه‌و ناوچه‌ كوردستانیانه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمان زانیوه‌ و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی نێوان حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ خانه‌قین و ده‌وروبه‌ریشی پێویسته‌ و ده‌بێت په‌ره‌ی پێبده‌ین. 

‌ 842 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure