ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە
زانكۆی گەرمیان هۆڵێكی كرد بە ناو (سەڵاح كوێخا) وە ‌

9 / 11 / 2020

ئەمڕۆ (9ی تشرینی دووەم) لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆكی زانكۆی گەرمیان و خانەوادەی سەڵاح كوێخا، بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆ، هۆڵێكی تایبەت بە سیمینار و چالاكییەكانی زانكۆی گەرمیان ناوی (سەڵاح كوێخا)ی لێنرا.

لەو رێورەسمەدا، د.فەرهاد قادر سەرۆكی زانكۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر پێشنیاری كۆڵیژی پەروەردەی زانكۆكەمان، هەستاین بەوەی هۆڵێكی تایبەت بە سمینار و چالاكییەكانی زانكۆی گەرمیان لە كۆلیژی پەروەردە، بەناوی (سەڵاح كوێخا)وە بكەین، ئەوەش وەك وەفایەك بۆ كاك سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان.

ووتیشی، هەر لەدانانی بەردی بناغەی زانكۆی گەرمیانەوە تا ساڵانی دواتر لە هەموو وێستگەكاندا، كاك سەڵاح كوێخا پشتیوانی مادی و مەعنەوی زانكۆی گەرمیان بووە، بەتایبەت لە ئەنجامدانی پرۆژەكان بۆ زانكۆ هاوكار و پاڵپشتێكی گەورەمان بووە، بۆیە ئەمڕۆ ئەم دیاریەمان هەیە بۆ كاك سەڵاح لە كاتێكدا دەزانین بارتەقای ئەو خزمەت و پشتیوانیە گەورەیە نیە كاك سەڵاح پێشكەش بە زانكۆی كردووە.

هەر لە مەراسیمەكەدا، پانۆرامای وێنە و ڤیدیۆی سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان كە لە كاتی سەردان و بەشداریكردنی لە چالاكییەكانی زانكۆ گەرمیان نمایشكرا.

دوابەدوای ئەوەش، م.هیام مەحمود هاوژینی كۆچكردوو سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان، ووتەیەكی پێشكەشكرد، تێیدا تیشكی خستەسەر، كار و پرۆژەكانی سەڵاح كوێخا بۆ زانكۆی گەرمیان و ناوچەكە بەگشتی، لەوبارەوە ووتی، سەڵاح كوێخا هەمیشە خەونی ئەوە بووە باشترین خزمەت بەزانكۆی گەرمیان و ناوچەكە بەگشتی بكات و تەنانەت دوا وتەی لەسەر زانكۆی گەرمیان ئەوە بووە، پێی ووتم كە كتێبخانەكەی خۆی لە ماڵەوە پێشكەش بە زانكۆی گەرمیان بكەم، ئەوەش بەو نیەتەی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان وەك سەرچاوە سود لەو كتێبانە ببینن.

ووتیشی، ئێمە سوپاسی زانكۆی گەرمیان دەكەین بۆ ئەم دیارییە بە نرخەی و بەڵێن دوپاتدەكەینەوە، لەسەر رێبازەكەی سەڵاح كوێخا بەردەوام بین بۆ هاوكاری و خزمەتی زانكۆی گەرمیان.

لەكۆتایی مەراسیمەكەشدا، لەلایەن سەرۆكی زانكۆی گەرمیانەوە، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خانەوادەی سەڵاح كوێخا.

‌ 681 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure