ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیكرد لە مەڵبەندی حزبی سۆسیالست ‌

9 / 11 / 2020

ئەمڕۆ (9ی تشرینی دووەم) بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی سۆسیالست بەیاوەری شاندێك سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەدا، محەمەد حەمە حەسەن بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی سۆسیالستی كوردستان ووتی، ئێمە وەك مەڵبەندی سۆسیالست ئەمڕۆ هاتوین لە نزیكەوە چاومان بە ئێوە بكەوێت و جەخت بكەینەوە لەو پەیوەندیە بەهێزەی لە رابردوودا لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان هەمانبووە.

ووتیشی، بەو هەماهەنگی و پەیوەندییەی لە نێوان ئیدارەی گەرمیاندا و لایەنەكان هەیە دەتوانین نمونەیەكی جوانی كاری پێكەوەیی پێشكەش بكەین و خزمەت بكەین.

بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی سۆسیالستی كوردستان، راشیگەیاند، ئەوان پشتیوانی ئیدارەی گەرمیان دەبن و هیوای سەركەوتنیشی بۆ جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خواست.

لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی شاندەی سۆسیالستی كرد بۆ سەردانەكەیان و جەختی كردەوە، لە بەردەوامی و گرنگی پەیوەندییەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان.

ووتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان وەك هەمیشە بڕوامان بە كاری پێكەوەیی هەیە و پێمان وایە بوونی پەیوەندی و هەماهنگی نێوان ئیدارە و لایەنە سیاسیەكان گرنگە و خزمەت بە بەرژوەوەندی گشتی  دەكات.
 

‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure